به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : حەسەن ڕۆحانی" رۆژی دوو شەممە لە پێوەندی تەلەیفوونی لەگەڵ "ڕەجەب تەیب ئەردوغان " سەرۆک کۆماری تورکیا ، بەڕاشکاوی ووتی ، بەرەڤانی خەڵکی تورکیا لە دیمۆکراسی و دەوڵەتی هەڵبژاردەی خۆیان سەڵماندیان کە ڕەویشتەکانی مڵهۆرانە لە ناوچە دا جێگایەکی نییە .
"حەسەن ڕۆحانی" بە دەربڕینی ڕەزامەندی لە گەرانەوەی پاوەجێی بۆ تورکیا ووتیشی ، هێوری و پاوەجێی تورکیا دەبیتە هۆی هیزمەندی پاوەجێی و هیوری سەر جەم ناوچەکە و ئێران گوومانی لەوە دانییە کە ژمارێک لە دەستەڵاتە گەورەکان و هەروەها ترۆریستانی نایانهەوێ وڵاتانی ئیسلامی لە دوخیکی پاوە جێی دابن .
سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها بە ئاماژە بە پێویستی بەرەنگاربوونەوەی هاوبەشی هەموو وڵاتانی ناوچە دژی ترۆریستان جەختیکرد ، هەموو وڵاتان دەبی بۆ بۆ پاوەجێی وهیوری لە ناوچە و بەرەنگاربوونەوەی ترۆریستان لەگەڵ یەکتری هاوکاری دەکەن .
"ڕەجەب تەیب ئەردوغان " سەرۆک کۆماری تورکیا یش بە ڕێزگرتن لە پێوەندی تەلەیفوونی سەرۆک کۆماری ئێران جەختی کرد ، وڵاتەکەی بڕیاری گرتووە بۆ هاوکاری لەگەڵ ئێران و ڕوسیا بۆ چارەسەری مەسەلەکان و گەڕاندنەوەی ئاستی و پاوەجێی ناوچەکەیە .